چالاکێکی مەدەنی لە شاری کرماشان بۆ زیندانی ئیڤین گوازرایەوە

13:53 - 15 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری کرماشان بۆ زیندانیی ئێڤینی تاران گوازتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندان، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی \"سەعید ئیقباڵی\" بە فڕۆکە لە شاری کرماشانەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندان، لە شاری کرماشان بە تۆمەتی\"پڕوپاگەندە بە دژی نیزام\"، دەسبەسەر کرا؛ پێشتریش، ئەو چالاکە کوردە چەند جارێک لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە بانگهێشت و دەسبەسەر کراوە.