چالاکێکی مەدەنی بە دوو ساڵ و شەش مانگ لە سەر سکاڵای فەرمانداری دیواندەڕە مەحکووم کرا

21:02 - 25 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنی_سیاسی خەڵکی شاری دیواندەڕە بە بڵاوکردنەوەی حوکمی دادگایی‌کردنی خۆی، باسی لە مەحکووم‌کرانی بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری خۆی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران لە شاری دیواندەڕە ، چالاکێکی مەدەنی کوردی بە ناوی \"فەریدوون ئاقایی\" کوڕی حوسێن تەمەن ٣٥ ساڵ بە تۆمەتی \"بڵاوکردنەوەی درۆ و بێ ڕێزی\" بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.

دەزگای قەزایی لە سەر سکاڵای جەعفەر توان، فەرمانداری شاری دیواندەڕە ئەو حوکمەی بۆ ئەو ڕەخنەگرە سیاسیە بڕیووتەوە.

لە حوکمەدا کە بۆ ئەو چالاکە مەدەنییە بڕدراوەتە، نووسراوە: \"لە نێوان ئەو حوکمانەدا، کە دیاری کراوە، تەنیا سزای دوو ساڵ زیندانیی بەڕێوە دەچێت\".

دادوەری دادگا ڕاگەیاندووە: \"ئەو بڕیارە بە شیوەی غەیابی \"محسوی\" و لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا لە ڕێکەوتی دیاری کراوە، قابیلی پێداچوونەوەیە لە دادگا و پاش ئەو ماوەیە، لە دادگا پێداچوونەوە پارێزگای سنە دەکرێت، چاوی پیابخشێندرێتەوە.

فەرمانداری دیواندەڕە ، فەریدوون ئاقایی کە ئەندامی شۆرای شاری دیواندەڕەیه و بە تۆمەتی \"بێ ڕێزی و بڵاوکردنەوەی درۆ لە ڕێگای کاناڵ تێلگرامی لە ژێر پێستی شار\" تاوانبار و دژی ناوبراو سکاڵای تۆمار کردووە.