چالاکێکی مەدەنی، بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان گوازرایەوە

15:39 - 21 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری پاوە، لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری پاوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"عیرفان ڕەشیدی\"، چالاکی مەدەنیی کورد، پاش یەک حەوتوو لە دەسبەسەریی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە، بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: \"هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم چالاکە مەدەنییە کوردەیان بە تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیۆنی حکوومەتی ئێران\" تاوانبار کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: \"بنەماڵەی ئەم چالاکە مەدەنییە، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی کوڕەکەیان ڕەت دەکەنەوە\".

شەوی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.