چالاکێکی مەدەنیی کورد بە دوو ساڵ زیندان حوکم درا

16:10 - 17 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، سزای دوو ساڵ زیندانی‌تەعزیری بە سەر چالاکێکی سیاسی _مەدەنی خەڵکی شاری مەهابادا سەپاند.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فایەق‌چیرە، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە مەدەنیە کوردە، ٢٨ی بانەمەڕ لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بە تۆمەتی\" بەشداری کردن لە کۆبوونەوە نارەزایەتییەکانی خەڵکی مەهاباد لە پشتیوانی خەڵکی کۆبانێ، تێکدانی بیروڕای گشتی و پروپاگەندە دژی نیزام\" دادگایی کرا و بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

\"28121.jpg\"
فایەق‌ چیره لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، فایەق چیرە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن دادگاوە حوکمی زیندانییەکەی پێ راگەیندراوە.

دەزگا قەزاییەکان ماوەی ١٠ رۆژ مۆڵەتیان بەو چالاکە مەدەنیە کوردە داوە کەبۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکە، خۆی بە زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد بناسێنێت.

٥ی رەشەممەی ١٣٩٣، فایەق‌چیرە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر و رەوانە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کرا و داوی ٥٠ رۆژ دەستبەسەری بە دانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بەرێوەبەری \" کۆمپانیای گواستنەوە و گەیاندن\" بووە.