چالاکێکی مەدەنیی لە شاری پاوە دەسبەسەر کرا

21:00 - 14 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری پاوە، سەر بە پارێزگای کرماشانیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی \"عێرفان ڕەشیدی\" خەڵکی شاری پاوە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.

چالاکێکی مەدەنیی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا دەسبەسەرکرانی ئەو چالاکە مەدەنییەی پشتڕاست کردەوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی \"ژیوای پاوە\" بووە، کە هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵەکەی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.