چالاکێکی مافی مرۆڤی کورد پاش تەواو کردنی ماوەی حوکمەکەی لەزیندان ئازاد کرا
13:39 - 19 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مافی مرۆڤی کوردی خەڵکی شاری سەقز، پاش چوار ساڵ راگیران لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ \"محێدین ئازادی\" چالاکی سیاسیی کورد و ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش چوار ساڵ راگیران لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز، لە زیندان ئازاد کرا.
ئەو ئەندامەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان پاش ئەوە دەستبەسەر کرا، رەوانەی ئیتلاعاتی شرای سنە کرا و ماوەی سێ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لەژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوەدا بوو.
هەروەها رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەر سێ زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوەکانی \" ئیسماعیل هەمزەپوور، محەممەد ئیزەد دووست و ئەنوەر ئیزەد دووست\" بە شێوەی مەرجدار لە زیندان ئازاد کران.
دەگوترێ کە ئیسماعیل هەمزەپوور کە بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو، پاش ٢ ساڵ راگیران لە زیندان و هەروەها \"محەممەد و ئەنوەر ئیزەد دووست کە هەر کام بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوون، پاش١٤ مانگ راگیران لە زیندان، بەشێوەی مەرجدار لە زیندان ئازاد کران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ \"محێدین ئازادی\" چالاکی سیاسیی کورد و ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش چوار ساڵ راگیران لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز، لە زیندان ئازاد کرا.
محێدین ئازادی چالاکی مافی مرۆڤ و ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
محێدین ئازاد رێکەوتی ١٦ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ٨٨ لە شاری سەقز دەستبەسەر کراو و لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی \"سیخوڕی و ناردنی بەڵگەی نهێنی بۆ وڵاتانی بێگانە\" لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بۆ بڕایەوە.ئەو ئەندامەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان پاش ئەوە دەستبەسەر کرا، رەوانەی ئیتلاعاتی شرای سنە کرا و ماوەی سێ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لەژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوەدا بوو.