چالاکێکی رۆژنامەنووسیی کورد لە ئاستی ئێراندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا

21:53 - 13 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی رۆژنامەنووسیی کوردی خەڵکی شاری قەسری شیرین لە نۆزدەیەمین فێستیڤاڵی چاپەمەنیدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

\"فەیزوڵڵا پیری\" رۆژنامەنووسی چالاکی حەفتەنامەی \"سیروان\" لە بەشی راپۆرت نووسیی فێستیڤاڵی سەرتاسەریی \"نبش قبر رسانه‌ای یک گورستان تاریخی\" لە ئاستی ئێراندا پلەی سێیەمی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

لە فێستیڤاڵەدا دەیان رۆژنامەنووس و چالاکی مێدیایی لە ئاستی ئێراندا بەشدار بوون و لە کۆتایی ئەو فێستیڤاڵەدا کەسانی سەرکەوتوو خەڵات کران.

\"11388.jpg\"
فەیزوڵڵا پیری
پێشریش ئەو رۆژنامەنووسە کوردە چەندین سەرکەوتنی لە فێستیڤاڵەکانی میرات فەهەنگی و چاپەمەنی لە ئاستی ئێراندا بەدەست هێنابوو.

ناوبراو سەرەڕای ئەوەیکە لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی وەک رۆژنامەنووسی نموونەی ئوستانی کوردستان دەستنیشان کرابوو، پاش ٣ ساڵ و نیو کار کردن لە حەفتەنامەی سیروان لەسەر کار دەرکرا.

فەیزوڵڵا پیری لە دایکبووی ساڵی ١٣٥٩ی شاری \"قەسری شیرین\"ی سەربە ئوستانی کرماشانە و ١٤ ساڵ پێشینەی کاری لە بواری رۆژنامەنووسیدا هەیە و هەنووکە یەکێک لە ئەندامانی دەستەی نووسەرانی حەفتەنامەی \"سیروان\"ـە.