چالاکێکی خوێندکاریی کورد، رەوانەی زیندانی مەریوان کرا و زیندانیەکی سیاسیی مەحکووم بەسێدارەش گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە

19:55 - 18 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی خوێندکاریی کوردی خەڵكی شاری مەریوان بۆ تێپەرکردنی حوکمی زیندانییەکی رەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا و زیندناییەکی مەحکووم بەسێدارەی خەلکی ئەو شارەش گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فەرهاد شەفیع‌زادە فەرهاد شەفیع‌زادە لە زانکۆی تەورێز، پاش ئەوەی لەلایەن دادگەی ئینقلابەوە حوکمی ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان.

فەرهاد شەفیع‌زادە، خوێندكاری رشتەی فەلسەفە لە زانكۆی تەورێز، رێكەوتی ٢٠ی گەلاوێژ لە مەریوان و بە تۆمەتی \" تێكدانی نەزمی گشتیی و رەخنە لە كەسایەتیەكانی سیاسییەكانی ئێران\" لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا.

فەرهاد، ئەندامی شۆرای ناوەندیی كانوونی فەرهەنگی ـ كۆمەڵایەتیی زاگرۆس و ئەندامی دەستەی نووسەرانی بڵاڤۆكی خوێندكاریی زانکۆی تەورێزیش بووە.

\"25288.jpg\"
فەرهاد شەفیع‌زادە فەرهاد شەفیع‌زادە لە زانکۆی تەورێز، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان
ئەو خوێندكارە كوردە و دوای ئەوەیکە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا، لەلایەن دادگەی ئینقلابی مەریوانەوە یەک ساڵ حوکمی زیندانی كردنی بۆ بڕاوبوویەوە.

فەرهاد شەفیع‌زادە هاوری لەگەڵ دوو خوێندکاری دیکەی زانکۆی تەورێز بەناوەکانی ئومید ئەحمەدی و ئیسماعیل مەحموودی، لە مانگی رەزبەر و خەزەڵوەری ئەمساڵدا و هەرکام بۆ ماوەی ٢ تێرم لە خوێندن بێبەری کران.

هاوکات بەختیار مێعماری، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەمە، بە هۆکارێکی ناڕوون و بە بڕیاری بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە، رەوانەی ژووری تاکەکەسیی ئەو زیندانە کرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەی خەڵکی شاری مەریوان کە ماوەی ٤ ساڵ و ٦ مانگ لە زینداندایە، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکاندا حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕاوەتەوە و حوکەمکەشی لەلایەن دیوانی باڵاوی وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

دەگوترێ ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، لە چەند رۆژی رابردوودا داوای مەرەخەسیی کردبوو، کە لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە دژایەتی لەگەڵ داواکەی کرابوو.

گواستنەوەی ئەو بەختیار مێعماریی تەمەن ٣٧ ساڵ بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە، نیگەرانیی لای بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دروست کردووە.