چالاکێکی خوێندکاریی لە شاری کرماشان دەسبەسەر کرا

13:41 - 9 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی خوێندکاریی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ٧ی ڕەزبەر، \"ئیبراهیم ئیسکافی\"، نووسەر و چالاکی خوێندکاریی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری کرماشان دەسبەسەر کرا.

ئەو چالاکە خوێندکارییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ناڕوونیی چارەنووسی ئەم چالاکە خوێندکارییە نیگەرانی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.

پێشتر ئیبراهیم ئیسکافی لە هەمبەر دەسبەسەرکردنی خوێندکارانی لایەنگری ڕەوتی لیبڕاڵی و بیری چەپی و هەروەها بەهایییەکان لە ئێراندا دژکردەوەی نیشان دابوو.

ئەو چالاکە خوێندکارە، ٨ ساڵ پێش دەسبەسەر و پاش لێکۆڵینەوە لە گرتووخانە ئازاد کرابوو.