چالاکانی ژینگەپارێز، سەیرانگەی \"ناودار\"ی گیلانغەربیان خاوین کردەوە+وێنە
15:56 - 27 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی ژینگەپارێزی لە کوردستان، سەیرانگەی \"ناودار\" لە شارستانی گیلانغەرب لە ئوستانی کرماشان، لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران، خاوێن کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە، لایەنگرانی ژینگە و چالاکانی ژینگەپارێزی، لە چالاکییەکی خۆڕسکدا سەیرانگەی \"ناودار (میاندار)\"ی گیلانغەربیان خاوێن کردەوە.
ئەو چالاکییە ژینگەپارێزییە، کە بە مەبەستی \"جێگیر کردنی فەرهەنگی ژینگەدۆستی و پەرەپێدانی فەرهەنگی پارێزگاری کردن لە ژینگە\" ئەنجام دراوە، دەیان کیسە زبڵ لەلایەن ئەو چالاکنەوە کۆکراوەتەوە.
یەکێک لە بەشدارانی ئەو چالاکییە ژینگەپارێزییە رایگەیاندووە: پێویستە لەپێناو پاراستنی ژینگەدا ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بدەین و جگە لە کەڵک وەرگرتنی دروست لە ژینگە، بە جوانی و خاوێنی بیهیڵینەوە.
لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا، کەسانی چالاک لەو بزاوتە ژینگەییەدا، خەڵاتیان پێشکەش کراو رێزیان لێگیرا.
ناودار یەکێک لە سەیرانگەکانی گیلانغەرب ئەژامر دەکرێ و ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو گەشتیار لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان و ئێرانەوە رووی تێدەکەن.