چالاکانی مافی مرۆڤ کورد داوای لێخۆشبوون لە ئێعدامی ژنێکی کورد دەکەن
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی مافی مرۆڤ کورد لە نامەیەکدا داوای لێخۆشبوون لە ئێعدامی ژنێکی خەڵکی مەریوان دەکەن کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ١٧ ساڵە لە زیندانەکانی مەریوان و سنه لە دەسبەسەری دابووە.
فەریدە ساڵحی ١٧ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی \"کۆشتنی هاوسەرەکە\" دەسبەسەر و دواتر بە ئێعدام مەحکووم کرا.
نوسخەیەک لەو نامەیە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەیە:
داواکارییەک له لایەن چالاکانی مافی مرۆڤ
بنەماڵەی بەرێزی خوالێخۆشبوو \"عومەر نادری\"
بۆ هەمووان ئاشکرایه که منداڵ به بێ له بەر چاو گرتنی تەمەن بۆ دایک و باوک ئازیزترین و خۆشەویسترین کەسە و زامی له دەستدانی منداڵ زامێکی سارێژ نەکراوه.
به داخێکی گرانەوە ئێوەش یەک لەو دایک و باوکانەن که به شێوەیەکی نائاسایی جەرگ سووتاو و دڵ بریندار کراون.
ئێمه وێرای مەحکووم کردنی ئەو کردەوەیه به بێ له بەرچاو گرتنی هۆکارەکەی، خۆمان له خەم و پەژارەتان به شەریک دەزانین.
ئەو کەسەی که بوەتە هۆی جەرگ سووتانی ئێوە، بە پێی یاسا سزا دراوە و ۱۷ ساڵ له ژیانی خۆی له بەندیخانه بووە.
ئێمه له رێگای ئەم نامەیه، به نێوی مرۆڤایەتی داواتان لێدەکەین که ئێوە به گەوریەیی خۆتان پێش له جەرگ سووتانێکی دێکه بگرن و له هەڵەی فەریده خۆش بن.
بەم کردەوەیه جیا لەوەی که گیانی ئینسانێکتان رزگار کردووه، نێوتان له مێژوی گەلەکەمان وەکوو سیمبولی له خۆبردوویی و مرۆڤایەتی هەتا هەتایه دەمێنێتەوە.
سەری رێز و ئیحترام بۆ گەورەییتان دادەنوێنین و به هیوای ئەوەین که وڵامی ئەرێنی به داواکارییەکەمان بدەن.
١-دایە شەریفە و خاڵۆ میرزا (دایک و باوکی ڕامین حوسین پەناهی) ٢-موختار هوشمەند ٣- ڕەزا کەعبی ٤-لەیلی حەسەن پور ٥ -عرفان رەهنمون ٦-دڵشاد هەورامی ٧ -ئەسەد دروودی ٨ -شکۆفە قوبادی ٩ـ بێهزاد خوشحاڵی ١٠ـ شەهلا دەباغی ١١ـ ئەحمەد شێربەگی ١٢ـ بابەشێخ ناسری ١٣ـ ئەژین ڕەزابی ١٤ـ ناهید حوسێنی ١٥ـ ئەمجەد حوسێن پەناهی ١٦ـ بەهرام سولتان پەناه ١٧ـ سورەیا فەلاح ١٨-ئاگری ئیسماعیل نژاد ١٩ـ چنوور میهرپەروەر ٢٠ـ گوڵاڵە کەمانگەر ٢١ـ ناهید موکری ٢٢ـ فەریبا موحەمەدی ٢٣ـ جەماڵ نەجاڕی ٢٤ـ شەهلا یارحوسەینی ٢٥ـ کەوسەر فەتاحی ٢٦ـ کەیهان یووسێفی ٢٧ـ تروسکە سادقی ٢٨ـ ژیوار ڕەسووڵی ٢٩-کەژاڵ محەممەدی ٣٠ـ سۆما ڕوستەمی ٣١ـ ئەوین مستەفازادە ٣٢ ـ سورەیا پەیرەوان ٣٣-سەرگوڵ میرزایی ٣٤ـ شەهین سولتانی ٣٥ـ جەواد حەیدەری ٣٦ـ ئاوات بازیار ٣٧-فاتمە عوسمانی ٣٨ـ بەهار حوسێنی ٣٩ـ موژدە حەیدەری ٤٠ـ جینا توتائاغاجی ٤١-ندا شەهبازی ٤٢ـ نیشتمان روحانی ٤٣ـ ئەرسەلان یارئەحمەدی ٤٤- کویستان گادانی ٤٥-کویستان فتوحی ٤٦ـ هادی عارفی ٤٧ـ ئەسمەر معماری ٤٨ـ جەمیله رەحیمی ٤٩-شلیر باپیری ٥٠ـ زەینەب ئیلخانی ٥١ـ مەندانە ئاوریشمی ٥٢ـ چەکۆ ئەحمەدی ٥٣-مەجید حەقی ٥٤ـ ژیلاحەسەن پور ٥٥ـ شلیر شەبلی ٥٦ـ سولماز موحمەدپەناه ٥٨ـ وەفا ماملی ٥٩ـ ژیلا موستەئجێر ٦٠ـ ڕۆژین ئەشرەفی ٦١- عەلی عەزیزی ٦٢-پەری کەمانگەر ٦٣-رزگار قهرمانی ٦٤ـ سۆران باریکە ٦٥ـ کەژاڵ نەقشبەندی ٦٦ـ فەرەیدوون مەعرووفی ٦٧ـ سەباح نیکخا