چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ: کۆتایی بە بڵاوکردنەوەی رق دژی کوردەکان بهێنن

15:52 - 21 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: ١٢ کەسایەتی ناسراو لە چالاکانی مەدەنی، سیاسی و مافی مرۆیی بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک داوای کۆتایی هێنان بە بڵاوکردنەوەی ڕق و بوغر لە دژی کوردەکان بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی، سیاسی و مافی مرۆڤ، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی تۆوی ڕق لە دژی کوردەکان نامەیەکیان بڵاو کردەوە.

دەقی ئەو نامەیە کە بە دەستی ئاژانسی کوردپا گەیشتووە بەم چەشنەیە:

بۆ وێژدانە بێدار و ئازادیخوازەکان


بێ گۆمان مێژوو لاپەڕەیەکی زێڕێنی هەیە کە بەشێک لەو مێژووە پرشنگدارە بە ناوی کوردەکانەوەیە، بزووتنەوەی مرۆیی و ئازادیخوازانەی کوردەکان لە لاپەڕەکانی مێژوودا جێی گرتووە و هەر ویژدانێکی بێدار، ئەم خەباتە حەقخوازانە لە قۆناغە مێژوویەکاندا پەسەند دەکات.

مرۆڤدۆستان و مافخوازان

هەر وەک ئاگادارن لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە بیانووی ڕووداوی تێرۆریستی لە شاری تاران، ژمارەیەک لە خەڵکی بێ‌تاوان گیانیان لەدەست دا. تۆمەت لێدان و بڵاوکردنەوەی تۆوی رق و قین لەلایەن کەسانێکەوە بە نیسبەت هاووڵاتییانی کورد دەستی پێکردووە. بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە تۆمەتانە بێجگە لە بەرهەمهێنانی توندتێژی و ڕق، ئاکامێکی دیکەی نابێت.

ئەو کەسانە کە بە زمانی هەجو و بە شیوەی ڕووخێنەر قسە لەسەر کورد دەکەن، ئەو کەسانە بوونەتە دەستەچیلەی ئاگری تەندووری توندوتێژی گەرایی، و پێویستە لەم شێوازە نادروستە خۆیان بە دوور بگرن.

ئازادیخوازن و بێزاران لە توندوتیژی

هەموومان بەربەرەکانێ و خۆڕاگریی شێرە پیاوان، ژنان و کچانی شەنگال و کۆبانێ لە بەرانبەر تاریک پەرستانی مرۆڤ کوژی داعشمان لە بیرە، ئێستا چۆنە خەڵکێک کە خۆیان سێمبولی مرۆڤ دۆستی و ئازادیین، تۆمەتەتیان وەپاڵ دەدرێت.

تۆمەت لێدەران مێژووی تەژی لە خۆشەویستی، مرۆڤ دۆستی و ئاشتیخوازیی کوردەکانیان لە بیرە، لە هیچ شوێنێک نەبووە کە ئەم خەڵکە تێگەیشتووە بانگەشەکاری شەڕ و توندوتیژی بێت.

ئێمە بەشێک لە چالاکانی مەدەنی، سیاسی و مافی مرۆیی داواکاری کۆتایی هێنان بە بڵاوکردنەوەی رق و کینەین و داوا دەکەین ئاو لە ئاشی شەڕخوازن نەکرێت.

ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی، سیاسی و مرۆیی
محەمەمد سدیق کەبوودوەند، دوکتور محەممەد مەلەکی، نەسرین ستودە، فەریبۆرز رەییس دانا، دوکتور سوهراب زەنگنە، کاک حەسەن ئەمینی،محەممەد نووری زادە، ئیجلال قەوامی، عیسا خان حاتەمی،هادی ئەدەب و سیاوش حەیاتی.