چالاکانی ستادی "حەسەن رۆحانی" لەشاری سونقوڕ دادگایی دەکرێن
13:44 - 11 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای بانگهێشتی بەکۆمەڵی فەرهەنگییانی ستادی حەسەن رۆحانی لە شاری سونقوڕ و کولیای بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دادگایی بکرێن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٤ کەس لە مامۆستایان و فەرهەنگییانی شاری سونقوڕ و کولیایی بەناوەکانی \"غوڵامڕەزا وەکیلی، عەلی حەسەن شەمایلی\" مامۆستای قوتابخانەکان و هەروەها \"کیومەرث واعزی\" چالاکی سیاسی ،\"جەبار حاجی میرزایی\" بەرپرسی ستادی رۆحانی لەو شارە پاش ئەوەی رۆژی ٨ی پووشپەڕ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرەوڕووی دادگا بکرێنەوە.
دوابەدوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی رۆژی ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ و سەرکەوتنی \"حەسەن رۆحانی\" لەو هەڵبژاردنانەدا، کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرهەنگییانی شاری \"سونقوڕ\" بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوەو دواتریش بەوهۆیەوە ئەو ٤ چالاکە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران.
شاری کوردنشینی سونقوڕ بە حەشیمەتی زیاتر لە ١٣٠ هەزار کەسەوە، لە ٨٥ کیلۆمیتریی باکووری رۆژهەڵاتی ئوستانی کرماشان هەڵکەوتووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٤ کەس لە مامۆستایان و فەرهەنگییانی شاری سونقوڕ و کولیایی بەناوەکانی \"غوڵامڕەزا وەکیلی، عەلی حەسەن شەمایلی\" مامۆستای قوتابخانەکان و هەروەها \"کیومەرث واعزی\" چالاکی سیاسی ،\"جەبار حاجی میرزایی\" بەرپرسی ستادی رۆحانی لەو شارە پاش ئەوەی رۆژی ٨ی پووشپەڕ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرەوڕووی دادگا بکرێنەوە.
علیحسن شمایلی و غلامرضا وکیلی
بەپێی راپۆرتەکە هێزە ئیتلاعاتییەکان بەو ٤ چالاکە کوردەیان راگەیاندووە هەتا کاتێک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئاگادار نەکرێنەوە، ئێزنە چوونە دەرەوەی لە شاری سونقوڕیان نییە.دوابەدوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی رۆژی ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ و سەرکەوتنی \"حەسەن رۆحانی\" لەو هەڵبژاردنانەدا، کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرهەنگییانی شاری \"سونقوڕ\" بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوەو دواتریش بەوهۆیەوە ئەو ٤ چالاکە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران.
شاری کوردنشینی سونقوڕ بە حەشیمەتی زیاتر لە ١٣٠ هەزار کەسەوە، لە ٨٥ کیلۆمیتریی باکووری رۆژهەڵاتی ئوستانی کرماشان هەڵکەوتووە.