چالاكانی خوێندكاریی كرماشان پشتیوانیی خۆیان لە بانگەوازی ٢٧ی خەزەڵوەر دەربڕی
16:01 - 21 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵێك لە چالاكانی خوێندكاری و مەدەنیی كرماشان بە بڵاو كردنەوەی نووسراوەیەك، پشتیوانی و پشتگیریی خۆیان لە بانگەوازی ٢٧ی خەزەڵوەر دەربڕیوە.
لەو نووسراوەیەدا كە نوسخەیەكی بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، چالاكانی خوێندكاریی كرماشان، وێڕای پشتگیریی خۆیان لە بانگەوازی چالاكانی سیاسی و مەدەنیی كورد بۆ ٢٧ی خەزەڵوەر، هاوكات باسیان لە رەوشی سیاسی، كۆمەڵایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتنی زیندانیانی كورد لە زیندانەكانی توركیە و بارودۆخی كوردستانی سووریەش كردووە.
لە درێژەی ئەو نووسراوەدا چالاكانی خویندكاریی كرماشان ئاماژەیان بە رەوشی سیاسی و كۆمەڵایەتیی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، سەركوت و زەبرو زەنگ بۆ سەر چالاكانی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگیی كورد و هەروەها كوشتنی كۆڵبەرانی كورد بەدەستی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت لەسەر سنوورەكان كردووە و بە پێشێلكاریی ئاشكرای مافی مرۆڤیان لە قەڵەم داوە.
لە كۆتاییدا داوایان لە سەرجەم لایەن و چین و توێژەكان كردووە بە پشتیوانی لەو بانگەوازە، هاودەنگ و هاوهەڵوێست لە مانگرتنی گشتیی ٢٧ی جۆزەرداندا كە بۆ پشتیوانی لە مافی رەوای ٢٧ زیندانیی سیایی كورد لە زیندانەكانی ئێران نووسراوە، بەشداری بكەن.