چارەنووسی 17 دەستبەسەر كراوی شاری مەهاباد نادیارە
14:10 - 4 بەفرانبار 2711
كوردپا: 17 هاووڵاتیی شاری مەهاباد دوای تێپەڕینی زیاتر لە یەك حەفتە لە دەستبەسەر كرانیان، هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەهاباد، موراد فاتمی، هیوا بەیرەمی، زانیار قادرزادە، ئیسماعیل حەمزەیی، عوسمان مەولانژاد، ناوی پێنج كەس لەو 17 كەسە دەستبەسەر كراوانەن، كە هەتا ئێستا زانیارییەك لەمەڕ چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.
ئەو هاووڵاتییانە ماوەی زیاتر لە یەك حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراون.
بەپێی ئاماری ناوەندی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای مانگی رەزبەرەوە هەتا ئێستا 94 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراون.
لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە تاوانی بەشێكی بەرچاو لەو هاووڵاتییانە چالاكیی سیاسی راگەیەنراوە.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ ئاماری راستەقینە لەوش زیاتر بێت.