چارەنووسی هاووڵاتییەكی كوردی شاری سنە ناڕوونە
20:12 - 26 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی ناوچەی ژاوەروی سنە كە ماوەی یەك حەفتە لە دەستبەسەر كردنی تێپەر دەبێت هەتا ئیستا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە پارێزگای سنە، واحید دووستی كوڕی عەبدولعەزیز و خەڵكی گوندی تەنگیسەر لە ناوچەی ژاوەرۆ، ماوەی یەك حەوتوو لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت كراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بنەماڵەی واحید دووستی بۆ ئاگادار بوون لە بارودۆخیی، بۆ چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان لە شاری سنە كردووە، بەڵام لێپرسراوانی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە هیچ وڵامێكیان پێنەداونەتەوە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری دستبەسەر كرانی واحید دووستی روون نەبۆتەوە.
ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر كراوە یەك ساڵ لەمەوبەریش هاورێلەگەڵ چوار كەسی دیكە بۆ ماوەیەك لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر كرابوون.