چارەنووسی هاووڵاتییەكی دەستبەسەر كراوی كورد نادیارە
14:18 - 27 سەرماوەز 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی مەریوانی دوای تێپەر بوونی زیاتر لە یەك حەفتە لە دەستبەسەر كرانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە، چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، \"هوشیار رانسووری\" خەڵكی گوندی سیاناو ماوەی یەك حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر كرا.
بنەماڵەی هوشیار رانسووری بە مەبەستی ئاگادار بوون لە رەوشی كوڕەكەیان هەتا ئێستا بۆ چەندین جار سەردانی ئێدارەی ئیتلاعاتیان كردووە، بەڵام لەلایەن ئەو ناوەندەوە هیچ وڵامێكیان پێ نەدراوەتەوە.
هەتا ئێستا هۆكاری دەستبەسەر كردنی ئەو هاووڵاتییە مەریوانیە ئاشكرا نەكراوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی 88 رۆژی رابردووە هەتا ئێستا 84 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان دەستبەسەر كراون.
لە كۆی گشتیی ئەو دەستبەسەر كراوانە حوكمی 9 كەسیان یەكلایی كراوەتەوە.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ ئاماری راسقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.