چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی "دێولان" نادیارە
23:48 - 25 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ١ مانگ لە دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دێولان، هیچ هەواڵێک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
٣٥ رۆژ پێش ئێستا \"سیروان حوسێن پهناهی\" لهلایهن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری \"دێولان\"وە لە گوندی \"قوڕوچا\"ی سەربەو شارە دەستبەسەر و لەو کاتەوە هەتا ئێستا سهرهڕاى ههوڵ و بهدواداچونی بنەماڵەکەی لەمەڕ چارەنووسی رۆڵەکەیان، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکیان پێ رانەگەیەندراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە بەهۆی گوێ نەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە بە داواکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەمەڕ وتوێژ لەگەڵ کاناڵی \"پرێس تیڤی\"، بە توندی ئەشکەنجە دراوە و بەو هۆیەوە ئەگەری گیان لەدەست دانی لە ئارا دایە.
٣٥ رۆژ پێش ئێستا \"سیروان حوسێن پهناهی\" لهلایهن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری \"دێولان\"وە لە گوندی \"قوڕوچا\"ی سەربەو شارە دەستبەسەر و لەو کاتەوە هەتا ئێستا سهرهڕاى ههوڵ و بهدواداچونی بنەماڵەکەی لەمەڕ چارەنووسی رۆڵەکەیان، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکیان پێ رانەگەیەندراوە.
سیروان حوسێن پهناهی
لەلایەکی دیکەوە \"کهمپهینی بهرگری له زیندانیانی سیاسی و مهدهنی\" بڵاوی کردۆتەوە، کە ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی ئەشکەنجەی جەستەییەوە لە ئیتلاعاتی شاری سنە یەکێک لە پەراسووەکانی تووشی شکان ببوو.ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە بەهۆی گوێ نەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە بە داواکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەمەڕ وتوێژ لەگەڵ کاناڵی \"پرێس تیڤی\"، بە توندی ئەشکەنجە دراوە و بەو هۆیەوە ئەگەری گیان لەدەست دانی لە ئارا دایە.