چارەنووسی ناڕوونی دوو هاووڵاتیی پیرانشار/ لە هەشتا و سێ رۆژدا 83 حاڵەتی دەستبەسەر كردن
15:09 - 23 سەرماوەز 2711
كوردپا: دوو هاووڵاتیی شاری پیرانشار دوای تێپەڕینی چەندین رۆژ لە دەستبەسەر كردنیان چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر دوو كەس بە ناوەكانی خدر نەبی و سەدیق بەرشان، خەڵكی گوندی \"كەوپەڕ\"ی سەر بە شاری پیرانشار بە هۆیەكی نادیارەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری پیرانشارەوە دەستبەسەر كران.
دەستبەسەركردنی ئەو دوو كەسە نیگەرانییەكی بەرچاوی لای بنەماڵەكانیان درووست كردووە و هەتا ئێستا زانیارییەك لە شوێنی راگیرانیان بە بنەماڵەكانیان رانەگەیەنراوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە 83 رۆژی رابردووە هەتا ئێستا 83 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراون.
ئەم ئامارە بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەاڵدەریی كوردپا بڵاو كراوتەوە و لەوانەیە رێژەی راستەقینە لەم ئامارەش زیاتر بێت.