چارەنووسی دوو خوێندکاری دەستبەسەر کراوی زانکۆی ورمێ ناروونە + وێنــە

20:58 - 20 خەزەڵوەر 2713
ئاژنسی کوردپا: وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٢ خوێندکاری کوردی زانکۆی ئازادی ورمێی دەستبەسەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەر ٢ خوێندکاری کورد بەناوەکانی \" فەرهاد وەفادر\" و \" فایەق عەبدوڵڵاهی\" لەلایەن هزێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

ئەم دوو خوێندکارە خەڵکی شاری بۆکان بوون کە لە زانکۆی ئازادی ورمێ لە رشتەی کامپیوتێردا سەرقاڵی خوێندن بوون.

سەرچاوەیەکەی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: \" رۆژی شەممەی ئەم حەفتەیە هێزە ئیتلاعاتییەکان سەرەڕای دەستبەسەر کردنی ئەو دوو خوێندکار، دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسیی و لاپتۆپەکەشیاندا گرتووە.

\"16734.jpg\"
فەهاد وەفادار و فایەق عەبدوڵڵاهی دوو خوێندکاری کوردی دەستبەسەر کراو لە زانکۆی ئازادی ورمێ

ئەو دوو خوێندکارە کوردە هاوینی ساڵی رابردووش بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کرابوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی راگیران و هەروەها هۆکاری دەستبەسەر کرانی فایەق عەبدوڵڵاهی و فەرهاد وەفادار، بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا نەگەیشتووە.