چاره‌نووسی کوڵبهرێکی بێسەروشوێن هێشتا نادیاره
16:55 - 8 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو مانگه چاره‌نووسی کوڵبهرێکی سه‌رده‌شتی که به شێوه‌ی گوماناوی بێسەروشوێن بووه، نادیاره.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی ههواڵدەری کوردپا، له چاره‌نووسی \"ئه‌بوبه‌کر مەولانیا\" کوڕی عه‌لی که دوو مانگ به‌ر له ئێستا بێسه‌روشوێن بووه هیچ هه‌واڵێک له به‌ر ده‌ستدا نییه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کوڵبه‌ره کورده له دو مانگ پێشەوە تاکوو ئێستا ئاگاداری چاره‌نووسی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بنه‌ماڵه‌یان نین.
ئه‌بوبه‌کر مەولانیا له رێکه‌وتی ٢٧ی بانەمەڕی ئەمساڵ له شاری سه‌رده‌شت بێسه‌روشوێن بووه.
به‌شێک له سه‌رچاوه ههواڵدەرییهکان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و کوڵبه‌ره کورده به ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان ده‌سبه‌سه‌ر کرابێت.
بنه‌ماڵه‌ی مەولانیا بۆ ئاگادار بوون له چاره‌نووسی منداڵه‌که‌یان سه‌ردانی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌کانیان کردووه، به‌ڵام دامه‌زراوه ئهمنیهتیهکانیش وتوویانه له چاره‌نووسی ئاگادار نین.
ئه‌و کوڵبه‌ره ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵه و خێزانداره و منداڵێکیشی هه‌یه که بۆ بهرێوەبردنی ژیانی له ناوچه سنوورییه‌کانی سه‌رده‌شت کوڵبه‌ری ده‌کرد.
ئه‌م کوڵبه‌ره کورده له ساڵی ١٣٩٢ دا به هۆی ته‌قه‌ی راستەوخۆی هێزه ئینتزامییه‌کانی حکومه‌تی ئێران به توندی بریندار ده‌بێ و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له هه‌رێمی کوردستان له ژێر چاودێری پزشکدا بووه.
ئه‌بوبه‌کر مەولانیا له خه‌رمانانی ساڵی رابردوودا له شاری خۆی به ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ و بۆ ماوه‌ی ١٨ رۆژ له گرتوخانه‌ی ئیتلاعات، لێپرسینه‌وی لەگەڵ ده‌کرێ و ئه‌شکه‌نجه دەدرێت.
که‌س و کاری نزیکی ئه‌و کوڵبه‌ره کورده ئه‌گه‌ری ئه‌وه دده‌ن که دیسان له لایه‌ن دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تیه‌کان دهسبهسهرکرابێت.