چاره‌نووسی زیندانییه‌کی سیاسی کورد ناڕوونه‌

15:33 - 11 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: په‌روه‌نده‌ی زندانییه‌کی سیایی کورد که‌حوکمی ئێعدام بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌هێشتا ناڕوونه‌.

په‌روه‌نده‌ی شێرکۆ معارفی زیندانی سیاسیی کورد که‌حوکمی ئێعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌پاش ساڵێک له‌راوه‌ستانی جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که‌‌ی هه‌نووکه‌ش له‌کۆمیسیۆنی \"عفوو بخشندگی\"شاری سنه‌ناڕوون ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتی وێب سایتی که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی و به‌وه‌ته‌ی یه‌کێک له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی شێرکۆ معارفی ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌به‌رپرسان رایانگه‌یاندووه‌که‌حوکمی ئێعدامی شێرکۆ که‌م کراوه‌ته‌وه‌ بۆ حه‌بس به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت هیچ چه‌شنه‌ئاڵووگۆڕێک له‌په‌روه‌نده‌ی ناوبراودا ئه‌نجام نه‌دراوه‌و مه‌ترسی ئێعدامی له‌سه‌ره‌.

\"11801.jpg\"
شێرکۆ معارفی زیندانی سیاسیی کورد
شێرکۆ له‌رۆژانی رابردوودا و به‌مه‌به‌ستی نیشان دانی ناڕه‌زایه‌تی به‌نیسبه‌ت ناڕوون بوونی دۆخی خۆی ده‌ستی داوه‌ته‌مانگرتن و به‌نووسراوه‌دادستان و به‌رپرسانی زیندانی ئاگادار کردۆته‌وه‌.

شێرکۆ معارفی له‌١٠ خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی١٣٧٨ی هه‌تاوی و له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سه‌قزه‌وه‌ به‌تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌حیزبه‌کوردییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومه‌تی ئیسلامیی ئێران، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.