چاره‌نووسی‌ دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ سه‌قز ناڕوونه‌

14:49 - 2 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد لە سەقز دوای دەستبەسەر کرانیان ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چه‌ند ڕۆژ پێش كوڕێكی‌ مێكانیک به‌ناوی‌ \"عادڵ‌ حوسێن‌زاده\"‌ كوڕی‌ سه‌ید حامید دەستبەسەر کراوە.

هەواڵنێری کوردپا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە؛ هاوڕێیه‌كی‌ عادڵیش به‌ناوی‌ \"زانكۆ\" له‌ شاری‌ سه‌قز، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.

بەپێی ئەو هەواڵە تا ئێستا هه‌وڵی‌ بنه‌ماڵه‌كان‌ بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی‌ چاره‌نووسی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ هیچ ئاكامێكی‌ نه‌بووه ‌‌و چاره‌نووسیان ناڕوونه‌.

هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە سیاسییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران ڕاگەیەندراوە.