پەیکەرتراشێکی کورد پلەی یەکەمی جیهانی بە دەست هێنا

14:47 - 23 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی کرماشان پلەی یەکەمی کێبڕکییە جیهانییەکانی مونەبەت و پەیکەرەتراشیی جیهانی بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵدەریی کوردپا، هونەرمەند عەلیڕەاز باوەندپوور لە ڕشتەی \"مونەبەتی زەریف\"، کارکردن بە داری هەرمێ، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

ناوبروا بە بەشداریی لە کێىڕکییە جیهانییەکانی پەیکەرەتراشیی ٢٠١٦ی زایینی کە لە وڵاتی نپاڵ بەڕێوە چوو، ناوونیشانی ١٠ کەسی یەکەمی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

\"\"مونەبەت‌کاری هونەری هەڵکەندن و نیگارکێشی لە سەر دارە کە زیاتر لە ١٥٠٠ ساڵ پێشینەی هەیە.

جێگری پیشە دەستییەکانی ئیدارەی گشتیی میراتە فەرهەنگییەکانی پارێزگای کرماشان لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی ڕایگەیاند: ئەوە یەکەم جارە کە هونەرمەندێک لە ئێران لەم جۆرە کێبڕکێیانەدا بەشداری دەکات.

هونەرمەندانی زیاتر لە سەد وڵاتی جیهان لە نپالبەشداری ئەو کێبڕکێیە بوون کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو هەتا ڕێکەوتی ٨ی ئەم مانگە بەڕێوە چوو وبەشداران لە ١٠ شێوەی جۆراجۆری کار بە دار، کێبڕکێیان ئەنجام دا.

ئەو کێبڕکێیە لە لایەن دامەزراوەی دار و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی فەرهەنگی دار بەڕێوە چوو.

دکتور باوەندپوور پێشتر لەوەیکە بایەخێک بە پیشە دەستییەکانی پارێزگای کرماشان ناکرێت ڕەخنەی گرتبوو و ڕایگەیاندبوو کە زۆربەی هونەرمەندان دێنە سەر ئەو قەناعەتە کە بۆ پارێزگاکانی دیکە کۆچ بکەن.

ئەو مامۆستای زانستگەی عیلمی کاربوردی ماوەی ٢٠ ساڵە لە بواری مونەبەت، پەیکەرەتراشی، پەیکرسازی، تابلۆی جوان‌دا کار دەکات.

ناوبراو هەروەها لە بواری بەرهەمی گۆچان نیشانی گوالیتیی کاڵای لە یونسکۆدا بە دەست هێناوە.