پەیوەست بوونی ١٢ لاوی سەقزی و مەهابادی بە داعش
13:51 - 11 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: ماوەی چەند مانگێكە لەمانشێتی بەشێك لە میدیاكاندا رستەی \"لاوانی كورد لەناو داعش\"دا بەرچاو دەكەوێ و لەو پێوەندییەدا لاوێكی دیكەی مەهابادی پەیوەست بە ریزی \"دەوڵەتی ئیسلامیی\" لەعێراق بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەیەك لەمەوبەر لەمەوبەر لاوێكی تەمەن ٢١ ساڵ بەناوی ئەیوب شەریفی خەڵكی شاری مەهاباد زێدی خۆی بەجێهێشتووە و چۆتە ریزی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ هەواڵنێری كوردپا ئاشكرای كردووە، ئەیوب كوڕی رەحمان و دانیشتوی گەڕەكی بەری شیلانان بووە و ماوەی زیاتر لە دوو حەفتەیە پەیوەست بە گرووپی \"داعش\" بووە.
هاوکات پەیجی سەربە داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بڵاوی کردۆتەوە؛ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ١١ لاوی کوردی خەڵکی شاری سەقز، روویان لە نێو ریزەکانی داعش کردووە.
دەوترێت كەلەماوەی رابردووشدا ژمارەیەک لە لاوانی شاری مەهاباد چوونەتە ریزی ئەو گرووپە رادیكاڵە ئیسلامییەوە و تەنانەت چەند كەسێكیشیان لێ كوژراوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەو بارەیەوە لەلایەن چەندین سەرچاوەی باوەڕپێكراوەوە چۆنیەتی پەیوەست بوونی ئەو لاوانەی بە داعش بۆ پشتڕاست كراوەتەوە.
هەوڵەكانی داعش بۆ ئەندامگیری لەنێو لاوانی كورد
چەند رۆژ لەمەوبەریش لاوێكی دیكەی مەهابادی بەناوی \" سەید سەلاح رەسووڵ دووست \" تەمەن ٢٥ ساڵ و دانیشتووی بەری شیلانان ئەو شارەی بەرەو داعش لەعێراق بەجێهێشتبوو.
بەوتەی كەسانی ئاگادار سەید سەلاح یەكێک لەو كەسانە بووە كە لەگەڵ براكەی \"سەید . ج\" كاری سپیكاری و گچكاری ناو ماڵانیان كردووە و هەر ئەو كات سەید سەلاح لەگەڵ براكەی بەڵێنی ئەوەی داوبوو ئەگەر هاوسەرگیری بكەن، دەچنە نێو داعشەوە.
قاسم تەورە، چیا تەورە و رەحیم بایزیدی و ... ناوی بەشێكی دیكەی ئەو لاوانەی شاری مەهابادن كە لەریزەكانی داعشدان، بەپێی ئامارێكی نیوەفەرمیی كە هەیە دەوترێت زیاتر لە ١٠٠ كەس لە هاووڵاتییانی كوردستانی ئێران لە ریزەكانی داعش لە سووریا و عێراقدان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە ئاژانسی کوردپا گەیشتوون، قاسم تەوەر خەڵكی ئاوایی قۆزڵوو، ئێستا لە نێو ئەو رێکخراوەیەدا پلەی ئەمیری هەیە.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە زیاتر لە ٣٠ كەسیان خەڵكی شارەكانی جوانڕۆ، سەقز، مەهاباد و بۆكانن، ئەو كەسانەی پەیوەست بە داعش دەبن زیاتر هەوڵ دەدەن ژن و منداڵەكانیشیان لەگەڵ خۆیان ببەن.
لەو بارەیەوە كەسێكی ئاگادار كە نەیوست ناوی ئاشكرا بكرێ بە هەواڵنێری كوردپای وتووە، ئەو لاوانە زیاتر لە سنوورەكانی حاجی ئومەران و پەروێزخان و ناوچەی خانەقینەوە بە بیانووی كاركردن دەچنە شارەكانی هەرێمی كوردستان و دواتر لەرێگەی جۆراوجۆرەوە پەیوەست بە داعش لەناوچەكانی ژێردەسەڵاتیان دەبن.
ئەو هاووڵاتییە مەهابادییە جەختی لەوەش كردۆتەوە: \" جێگەی سەرسووڕمانە كە دەزگا ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئێران فشار ناخەنە سەر ئەو ئەندامانی ئەو گرووپە لە كوردستانی ئێران\".
ئەو كەسە ئاگادارە پێی وایە، ئەو لاوانەی لە مەهاباد پەیوەست بە داعش دەبن لەلایەن مەلایەكەوە بەناوی \" ر.ف\"یەوە هان دەدرێن.
شوناسی ئەو مامۆستا ئاینییەی كە لاوانی مەهاباد بە مەبەستی جیهاد كردن بۆ نێو داعش هان دەدات، لای ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا پارێزراوە.
دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام كە بەداعش ناسراوە و ئێستاش خۆی بە دەوڵەتی ئیسلامیی دەناسێنێ گرووپێکی رادیکاڵی چەكدارە كە لەسووریە و عێراق حوزووری هەیە و لەحاڵی حازردا بە مەبەستی داگیركردنی خاكی كوردستان و دامەزراندنی خەلافەتێکی ئیسلامی، لەگەڵ پێشمەرگە لەشەڕدایە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەیەك لەمەوبەر لەمەوبەر لاوێكی تەمەن ٢١ ساڵ بەناوی ئەیوب شەریفی خەڵكی شاری مەهاباد زێدی خۆی بەجێهێشتووە و چۆتە ریزی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ هەواڵنێری كوردپا ئاشكرای كردووە، ئەیوب كوڕی رەحمان و دانیشتوی گەڕەكی بەری شیلانان بووە و ماوەی زیاتر لە دوو حەفتەیە پەیوەست بە گرووپی \"داعش\" بووە.
هاوکات پەیجی سەربە داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بڵاوی کردۆتەوە؛ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ١١ لاوی کوردی خەڵکی شاری سەقز، روویان لە نێو ریزەکانی داعش کردووە.
دەوترێت كەلەماوەی رابردووشدا ژمارەیەک لە لاوانی شاری مەهاباد چوونەتە ریزی ئەو گرووپە رادیكاڵە ئیسلامییەوە و تەنانەت چەند كەسێكیشیان لێ كوژراوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەو بارەیەوە لەلایەن چەندین سەرچاوەی باوەڕپێكراوەوە چۆنیەتی پەیوەست بوونی ئەو لاوانەی بە داعش بۆ پشتڕاست كراوەتەوە.
هەوڵەكانی داعش بۆ ئەندامگیری لەنێو لاوانی كورد
چەند رۆژ لەمەوبەریش لاوێكی دیكەی مەهابادی بەناوی \" سەید سەلاح رەسووڵ دووست \" تەمەن ٢٥ ساڵ و دانیشتووی بەری شیلانان ئەو شارەی بەرەو داعش لەعێراق بەجێهێشتبوو.
بەوتەی كەسانی ئاگادار سەید سەلاح یەكێک لەو كەسانە بووە كە لەگەڵ براكەی \"سەید . ج\" كاری سپیكاری و گچكاری ناو ماڵانیان كردووە و هەر ئەو كات سەید سەلاح لەگەڵ براكەی بەڵێنی ئەوەی داوبوو ئەگەر هاوسەرگیری بكەن، دەچنە نێو داعشەوە.
هاووڵاتییەکی مەهابادیی: جێگەی سەرسووڕمانە كە دەزگا ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئێران فشار ناخەنە سەر ئەندامانی ئەو گرووپە لە كوردستانی ئێران
سەلاح لەنێو خەڵكیدا بە ناسناوی \" گەورە\" بانگ دەكرا و دەوترێت كەسێكی زۆر بێ ورە بووە.قاسم تەورە، چیا تەورە و رەحیم بایزیدی و ... ناوی بەشێكی دیكەی ئەو لاوانەی شاری مەهابادن كە لەریزەكانی داعشدان، بەپێی ئامارێكی نیوەفەرمیی كە هەیە دەوترێت زیاتر لە ١٠٠ كەس لە هاووڵاتییانی كوردستانی ئێران لە ریزەكانی داعش لە سووریا و عێراقدان.