پەیوەست بوونی راوچییەکی جوانڕۆیی بە رەوتی نەتەوەیی ماڵئاوایی لە چەک

21:32 - 20 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: یەکێکی دیکە لە کۆنە راوچییەکانی ئوستانی کرماشان بۆ هەمیشە وازی لە راوکردن هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو راوچییەکی دانیشتووی شاری جوانڕۆ لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، بە ئازادکردنی ٨ کەو دۆستایەتی خۆی لەگەڵ سروشت و ژینگەی ئاژەڵانی کوردستان نوێ کردەوە.

لەو رێوڕەسمەدا، کە حەمید رەحمانی کەوەکانی خۆی ئازاد کرد، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی \"ماپرێس\"ی جوانڕۆ و کارمەندانی ئیدارەی ژینگەپارێزیی شاخی \"ساناو\" بەشدارییان کردبوو.

بەڕێز رەحمانی لەو رێوڕەسمەدا هۆکاری وازهێنان لەڕاوی بۆ کاریگەری وەرگرتن لە چالاکییە ژینگە پارێزییەکانی کوردستان گەڕاندەوە و داوای لە راوچییەکانی دیکەی ناوچەکە کرد، کە پەیوەست بن بە لایەنگران و ئۆگرانی سروشتەوە.

\"20448.jpg\"
راوچییەکی جوانڕۆیی،بۆ هەمیشە وازی لە راوکردن هێنا
لەلایەکی دیکەوە، هەواڵدەریی نیمە فەرمی فارس لە ئوستانی ئیلام بڵاوی کردەوە، سەرۆکەکانی عێڵی خەزەڵ ئامادەیی خۆیان بۆ \"تەحویل دان\"ـی چەکەکانیان دەربڕیوە.

شکاندنی چەکەکان یەکەمجار لەلایەن راوچییەکانەوە لە گوندێکی ناوچەی هەورامانەوە دەستی پێکردو دواتر شارەکانی نەسوود، نۆدشە، جوانڕۆ، سەقز، پاوە، بۆکان، روانسەر، کرماشان، ئیلام، بانە، سنە و چەندین شاری دیکەی گرتەوە گرتەوە.

رۆژی رابردووش ٤٠ راوچی لە ئوستانی مازەندەران لەباکووری ئێران، چەکەکانی خۆیان شکاند و بۆ هەمیشە وازیان لە راوکردن هێنا.
\"20446.jpg\"

\"20444.jpg\"

\"20447.jpg\"

\"20454.jpg\"

\"20445.jpg\"