پەیمان سەڵواتی لە زیندانی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

13:04 - 9 خەرمانان 2722

ڕۆژی سیشەممە ٨ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەیمان سەڵواتی" بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، پەیمان سەڵواتی پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێز و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" تاوانبار، کردبوو.

پەیمان سەڵواتی خەڵکی گوندی "سەوڵەت‌ئاوا" و دانیشتووی شاری سنەیە.