پەناخوازێکی کورد لە توکیە بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەست دا

17:19 - 10 رێبەندان 2719

ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕێبەندان، تەرمی پەناخوازێکی کورد بە ناوی "چنوور یووسفی" خەڵکی سنە، لەلایەن چەند ڕاوکەرێکی ماسییەوە لە قەراخی "کنیالتی شاری ئانتالیا" دۆزرایەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی، پاش دۆزینەوەی تەرمی ئەو کچە پەناخوازە کوردە و ڕاگواستنی بۆ پزیشکی یاسایی، پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە کە ناوبراو خۆکوژیی کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە پەناخوازە کوردە، ماوەی ٣ ساڵ لە تورکیەدا بووە و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئەو وڵاتە، داواکاریی ناوبراوئ بۆ پەناخوازی ڕەت کردبووەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها زیادی کرد، ناوبراو لە نووسراوەیەکدا کە بە زمانی تورکی بوو، نووسیبووی: "من حەز بە ژیان ناکەم و لە ژیان بێزارم".

"چنوور یووسفی"، بڕوانامەی کارناسیی کامپیوتێری هەبووە.