پەنابەرێكی كورد: كۆمیساریای باڵای پەنابەران لەنێو پەنابەرانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا جیاوازی دادەنێت
14:41 - 30 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: زیاتر لە شەش رۆژە چوار پەنابەری سیاسیی كوردی ئێرانی بەهۆی ناڕوونیی دۆسیەكانیان لەبەردەم كۆمیساریای باڵای پەنابەران لە شاری ئانكارای توركیە مانیان لە خواردن گرتووە و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بۆ وەرگرتنی زانیاریی وردتر و ئاگادار بوون لە دوایین رەوشیان وتووێژێكی كورتی لەگەڵ \"كامران عەبدوڵڵازادە فەرد\" یەكێك لەو چوار پەنابەرە مانگرتووەی كورد پێكهێنا.
كامران عەبدوڵڵازادە وتی: ئێمە چوار پەنابەری سیاسیی كوردی ئێرانی لەبەر ناڕوون بوونی پەروەندە و دۆسیەكانمان و هەروەها ئەو هەڵاواردن و جیاوازییانەی كە كۆمیساریای پەنابەرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نێوان پەنابەرانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا رەچاوی دەكات زیاتر لە شەش رۆژە مانمان لە خواردن گرتووە.
ئەو پەنابەرە سیاسییە كوردە ئاماژەی بەوەش دا خۆم (كامران عەبدوڵڵازادە فەرد) ساڵی 1385 هاتوومەتە توركیە و ناوم لە نوووسینگەی كۆمیسارای باڵای پەنابەران تۆمار كردووە و فاخر عەبدوڵڵازادە فەرد ساڵی 1389 و شاجان عەبدوڵڵازادە فەرد ساڵی 1388 و بێهزاد میرخانپوور ساڵی 1383 هاتوونەته توركیە و ناویان لە نووسینگەی كۆمیساریای پەنابەران تۆمار كراوە.
كامران عەبدوڵڵازادە فەرد لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا ئەوەشی خستە روو، كە هێندێك لەوان هەر لە مانگەكانی سەرەتای چوونیان بۆ توركیە قبووڵی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیان وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی كەمتەرخەمی، هەڵاواردن و پشتگوێ خستنی دۆسیەكانیان لەلایەن كۆمیساریای باڵای پەنابەرانەوە دۆسیەكانیان هەر وا بە هەڵپەسێراوی ماوەتەوە.
سێ كەس لەو پەنابەرە مانگرتوانە خوشك و بران و هەرچەند كۆمیساریای پەنابەران پێی راگەیاندوون كە دۆسیەكانیانی رادەستی فەرانسە كردووە، بەڵام كاتێك سەردانی كۆنسوولگەریی فەرانسەیان كردووە و لەم مەسەلەیان كۆڵیوەتەوە بەپرسانی ئەو كۆنسوولگەرییە بێ ئاگایی خۆیان دەربڕیوە كە دواتر روون بۆتەوە كە وڵاتی فەرانسە بەبێ وتووێژ وەرگرتنی ئەوانی رەت كردۆتەوە.
هەروەها لەمەڕ كەسی چوارەم واتە بێهزاد میرخاپوور كە بڕیار بووە وڵاتی نۆروێژ وەری بگرێت بەبێ وتووێژ رەت كراوەتەوە.
ئەو چوار پەنابەرە سیاسیە كوردە كە ئەندامی یەكێك لە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكانی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانن بەهۆی مان گرتنیان لە خواردن، لە رەوشێكی خراپی جەستەیی دان و لە رۆژانی رابردوودا تووشی رشانەوە، تێكچوونی باری جەستەیی بوون.
یەك لەوان بەناوی \"شاجان عەبدوڵڵازادە فەرد\" بەهۆی نەخۆشی هەتا ئێستا چەندین جار رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام نەخۆشخانەكان حازر بە وەرگتنی نەبوون و ئەمەش گیانیانی خۆستۆتە مەترسییەوە.
كامران عەدوڵڵازادە فەرد ئاماژەی بەوەش كرد، كە ئێمە جگەلە ویست و داخوازییە رەواكانی خۆمان و پێڕاگەیشتن و روون بوونەوەی دۆسیەكانمان و رەوانە كردنمان بۆ وڵاتی سێیەمك هیچ داخوازێكی دیكەمان نیە و هەر بەم هۆیەشەوە مانمان گرتووە و هەتا داواكارییەكانیشمان جێبەجێ نەكرێن، دەست لە مانگرتن هەڵناگرین.
ئەو چوار پەنابەرە سیاسیەە کوردە لە رۆژی سێشەممە، 14ی ئاگۆستی 2012ی زایینی (24ی گەلاوێژی 1391ی هەتاوی)یەوە لەبەردەم كۆمیساریایی بەرزی پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئانكارا پایتەختی توركیە مانیان لە خواردن گرتووە.