٢٧ پەنابەری سیاسیی کورد لە تورکیا مانگرتنیان راگەیاند+وێنە
14:57 - 27 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە پەنابەرانی سیاسیی کورد بە نوێنەرایەتی لە سەرجەم پەنابەرانی ئێرانی لە تورکیا، لە بەردەم دەفتەری کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا، مانیان گرت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ بیست و حەوت پەنابەری سیاسیی کورد لە بەیانی رۆژی دووشەممەی ئەم حەفتەیەوە (٢٦ی رەشەمە)، لە بەردەم بینای کۆمیساریای باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئانکارا بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین مانگرتننیان دەست پێ کرد.
ئەو پەنابەرە کوردانە بە بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوێک خوازیاری پێڕاگەیشتن و بەدواداچوون بە پەورەندەی پەنابەرییەکەیان و ناردنیان بۆ وڵاتی سێیەم بوون.
پێشتر وتەبێژی پەنابەرە کوردەکان لە وڵاتی تورکیا لە لیدوانێکدا بۆ ئاژانسی کوردپا رایگەیاندبوو؛ زیاتر لە ٥٠٠ چالاکی سیاسی کوردی ئێرانی لە تورکیان، کە داواکەیان لە لایەن وڵاتی سێیەمەوە قەبووڵ کراوە، بەڵام هەموو ئەو پەنابەرە سیاسییانە کە زۆربەی هەرە زۆریان لە ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵەن، لەلایەن سێ وڵاتی کانادا، ئۆسترالیا و ئامریکاوە وەرنەگیراون.
لەو راگەیاندراوەدا کەلە لاپەڕەی فەیسبووکی \"کەمپەینی پشتیوانی لە پەنابەرانی سیاسیی کورد\"دا بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: لەوپەڕی کەمتەرخەمی و هەڵاواردنی کۆمیساریای باڵای پەنابەران (یو.ئێن،ئێچ.سی.ئاڕ) لەمەڕ رەوانە کردنی پەنابەران بۆ وڵاتێکی ئەمن؛ پەنابەران لە تورکیا بەرەوڕووی کێشە و گرفتی ژیانی رۆژانە، کێشەی دەروونی و بەتایبەتیتر کێشەی ئەمنییەتی بوونەتەوە.
ئەو بیست و حەوت پەنابەری سیاسییە رایانگەیاندووە، هەتا ئەو کاتەی بە ئەنجامێکی بەرهەست نەگەن، لەسەر مانگرتنی خۆیان بەردەوام دەبن.
هەر لەو پەیوەندییەدا و لە ماوەی رابردوودا یەکێک لە پەنابەرە سیاسییە کوردەکانی وڵاتی تورکیا کە نزیک بە ٥ ساڵ بوو لە شاری کاستامانۆی وڵاتی توریا نیشتەجێ بوو بەهۆی فشاری دەروونییەوە گیانی لەدەست دا و هەروەها پەنابەرێکی دیکەی سیاسیی کوردی خەڵکی کوردستانی ئیران بەناوی ئارەش مووسازادە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی رەشەمە، بەهۆی وڵامدەر نەبوونی کۆمیساریایی بالای پەنابەران هەوڵی خۆکوژی دا.
لابردنی هەڵاواردن لەسەر پەنابەرە سیاسییە کوردەکان سەبارەت بە ناردن بۆ ئەو وڵاتانەی کە پەنابەر وەردەگرن و بەدواداچوونی حیزبە کوردییەکان لەمەڕ ئیدیعای ئەو وڵاتانە، بەشێک لە داخوازیی ئەو مانگرتووە کوردانە پێک دێنن.
هەروەها ئەو راگەیاندراوە چەندین بۆ ناوەندی داکۆکیکار و کەسایەتی و مافی مرۆڤی وەکوو ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، رێکخراوی لیبوردنی نێونەتەوەیی، باڵوێزخانەی ئەمریکا ئانکارا و کۆمەڵێک ناوەند و ریکخراوی بەرگریکاری مافی مرۆڤ نێردراوە.
بۆ خوێندنەوەی دەقی فارسیی راگەیاندراوی ئەو ٢٧ پەنابەرە سیاسییە کوردە و ناوەکانیان کرتە لێر بکە.