پەرەسەندنی ناڕەزایەتی مامۆستایان لە شارەكانی كوردستان+وێنە

15:30 - 2 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: مامۆستایانی قوتابخانەكانی مەریوان لەمەڕ دۆخی خرابی پەروەردە و بارهێنان ناڕازین و لەو پێوەندیەدا پەیوەست بە ریزی مامۆستایانی ناڕازی كوردستان بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە مەریوان و لەبەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان زیاتر لە ٢٠٠ مامۆستای كورد ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

لەو ناڕەزایەتیەدا كە رۆژی رابردوو ئەنجام دراوە مامۆستایان بە هەڵگرتنی پلاكارد و نووسراوەی \" ئێمە وتەكانی خۆمان هەرزان فرۆش ناكەین\" پەروەردە و بارهێنان یەكسانە بە هەڵاواردن\" ناڕەزایەتی خۆیان بە نیسبەت دۆخی خرابی ماف و خزمەتگوزاریەكانیان دەربڕیوە.

ئەو مامۆستایانە ئێعتراز و ناڕەزایەتیەكانیان بە \" سینفی\" لەقەڵەم داوە.
سەرچاوەیەك باسی لەوە كردووە، نزیك بە لەسەدای ٧٠ی قوتابخانەكانی كوڕانە، ٣٠% قوتابخانەكانی كچان و نیوەی قوتابخانە سەرەتایەكان لەو ناڕەزایەتییە دەربڕینانەدا بەشدار بوون.

هەر لەوپێوەندییەدا مامۆستایانی شارەكانی سنە، بانە و سەقزیش خۆپیشاندانێكی هاوشێوەی مەریوانیان بەڕێوە بردووە و سەبارەت بە دۆخی ناجێگیری پەروەردە و هەژاری مامۆستایان بیاننامەیان دەركردووە.

پێشتریش ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایانی سەقزی رووماڵ كردبوو.

لە بەیاننامەی ٩ خاڵی مامۆستایانی مەریواندا هاتبوو، پێویستە بڕیاری لێژنەكانی سەرپێچیكاریی ئیداری هەڵبوەشێتەوە و بیمەی تایبەت بۆ مامۆستایان لەبەر چاو بگیرێت و هەروەها باس لە مافی یەكسانی مامۆستایانی ژن و پیاویش كرابوو.
دەوترێت مەئموورانی ئەمنیەتی ـ ئینتزامی لە شوێنی ناڕەزایەتی دەربڕینەكەی مەریوان حوزووریان هەبووە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەك لە دەستبەسەركردنی خۆپیشاندەران بڵاو نەبۆتەوە.

\"24311.jpg\"

\"24310.jpg\"

\"24309.jpg\"

\"24316.jpg\"

\"24315.jpg\"

\"24312.jpg\"

\"24313.jpg\"