پەرستگەی "ئاناهیتا" لە كەنگاوەر ئاگری تێبەر درا
14:59 - 9 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: پەرستگەی ئاناهێتا لە شاری \"كەنگاوەر\"ی سەر بە پارێزگای كرماشان كە یەكێكە لە گەورەرترین پەرستگەكانی ئێران ئاگری گرتووە و مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە.
بەپێی هەواڵی مادنیووز، ررۆژی یەكشەممە رێكەوتی 7ی خەزەڵوەر لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە گژ و گیا و ژینگەی دەورووبەری پەرستگەی ئاناهیتا لە شاری كەنگاوەر لە پارێزگای كرماشان ئاگری تێبەر درا كە گەرما و بڵێسەی ئەو ئاگركەوتنەوە گەیشتۆتە بەردەكانی ئەو پەرستگەیە و زیانی پێگەیاندووە.
لە درێژەی هەواڵی مادنیووزدا هاتووە كە بەشێك لە لوولە \"سوفاڵین\"ەكانی ئەو ئاسەوارە مێژووییە لەژێر لاقی گەشتیاراندا ورد بووە و خەریكە لەناو دەچێت.
كەمتەرخەمی و پشت گوێ خستنی پەرستگەی ئاناهیتا لەلایەن ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگییەوە، بۆتە هۆی ناڕەزایەتیی چالاكان و داكۆكیکارانی پاراستنی ئاسەروارە مێژوویی و كەوناراییەكان.
ماوەی چەند ساڵێكە ئاسەوارە مێژوویی و كەوناراییەكانی پارێزگای كرماشان رووبەڕووی لەناوچوون بوونەتەوە و بەرپرسان و لایەنە پێوەندیدارەكان لەم بارەوەكەمتەرخەمن، گرفتی ئاسەواری بەنرخی تاقەوسان یەك لەو نموونانەیە.
چەند ساڵێكە دوو رێكخراوی ئەوقاف و میرات فەرهەنگیی كرماشان لەسەر پاراستنی ئیمام زادەكان و ئاسەوارە مێژوویەكان كەلە پەنای یەك هەڵكەوتوون كێشەیان هەیە و ئەمەش بۆتە هۆكارێك بۆ لەناوچوونیان.
سازكردنی گومەز بۆ ئیمام زادەیەك لە پەنای پەرستگەی ئاناهیتا بۆتە گرفتێكی تری ئەم ئاسەوارە مێژووییە، كێشەیەك كە هەر ئێستا بۆتە هۆكارێك بۆ تۆمار نەكرانی تاقەوسان وەك ئاسەوارێكی جیهانی.
پەرستگەی ئاناهیتا، لە شاری \"كەنگاوەر\"ی سەر بە پارێزگای كرماشان و لە نێوان جادەی كرماشان ـ هەمەدان هەڵكەوتووە و پێشینەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەشكانی و ساسانییەكان و هەڵكۆڵین و بەردەنووس و نووسراوەكانی سەر ئەو ئاسەوارە مێژووییە دەربڕی شارستانیەت و كەونارایی ئەو دەڤەرەن.
بینای پەرستگەی ئاناهیتا لە پشت تەپۆڵكەیەك بە رووبەری 4/6 هێكتاردا كراوەتەوە و 200 میتر درێژی و 210 میتریش پانایی هەیە و پتەویی دیوارەكانی دەگاتە 18/5 سانتیمتر.
ئاناهیتا بە واتای پەری، پارێزەری ئاو، فراوانیی بەرەكەت، جوانی و زاوزێیە و لەلای ئێرانییەكان و بەتایبەت لە كولتووری كورددا خاوەن پێگە و گرینگییەكی تایبەتە.
سەرەڕای پێشینەی كۆن و مێژینەیی ئاناهیتا لە ئاستی ئێراندا، هەتا ئێستا وەك ئاسەوارێكی جیهانی لەلایەن یۆنسكۆوە تۆمار نەكراوە.