پێکناکۆکیی میدیاکانی حکوومەتی لە هەواڵی کوژرانی سەربازێک لە ورمێ

12:20 - 5 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بانەمەڕ، میدیاکانی حکوومەتی باسیان لە کوژرانی سەربازیک بە ناوی "ئەمیر سلێمانی" کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "عەلیار"ی شاری ماکۆ، لە ورمێ کرد.

ماڵپەڕەکانی "پارسینە و تەقریب" هەواڵی کوژرانی ئەو سەربازیان داوەتە پاڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت.

لەلایەکی دیکەوە، کاناڵە تێلێگرامییە خۆجێیەکانی شاری ورمێ، باس لە کوژرانی ئەو سەربازە لە کاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێکی نیزامی لە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ دەکەن.

هەواڵی کوژرانی ئەو سەرباز لە کاناڵە تێلێگرمیی "سیلوانا نیوز" بە هەڵەیەکی مرۆیی بڵاو کردوەتەوە.