پێنج چالاكی مەزهەبی بانگهێشتی ئیتلاعاتی سنە كران+وێنە
15:41 - 19 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: وەزارەتی ئیتلاعات پێنج چالاكی مەزهەبیی بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنیەتیە كردووە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا كردوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە چەند رۆژی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ٥ ئەندامی رەوتێكی مەزهەبیی كوردستانی (مەكتەب قورئان) بانگهێشت كردووە.
سەلاحەدین ئادابی، سەعید تكیەخواز، مەسعوود جەعفەری، ئەمجەد مینوویی و محەمەد حەبیبی شوناسی بانگهێشت كراوەكانن كە دوای لێپێچینەوە ئازاد كراون.
هەروەها سەرچاوەكە باسی لەوە كرد، بە پێنج كەس وتراوە هێندێ لە رەوتە فكریەكانی كوردستان لەهەوڵی زەربە لێدان لە مەكتەب قورئانن.
بانگهێشت و لێپێچینەوە لە هاووڵاتییانی كوردی پەیڕەوی مەكتەب قورئان لەحاڵێكدایە كە ئەم رەوتە مەزهەبییە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر ناسیاسیی بوونی خۆی كردۆتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە چەند رۆژی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ٥ ئەندامی رەوتێكی مەزهەبیی كوردستانی (مەكتەب قورئان) بانگهێشت كردووە.
سەلاحەدین ئادابی، سەعید تكیەخواز، مەسعوود جەعفەری، ئەمجەد مینوویی و محەمەد حەبیبی شوناسی بانگهێشت كراوەكانن كە دوای لێپێچینەوە ئازاد كراون.
٥ ئەندامی بانگهێشت کراوی مەکتەب قورئان بۆ ئیتلاعاتی سنە
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەسنە بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، لەو لێپێچینەوانەدا باس لەوە كراوە كە گۆیا شۆرای بەڕێوەبەری مەكتەب قورئان بە لارێدا روێشتووە و بۆ وێنە ئاغای موفتی زادە وتوویەتی: من مەكەنە پەیكەر و \"بت\".هەروەها سەرچاوەكە باسی لەوە كرد، بە پێنج كەس وتراوە هێندێ لە رەوتە فكریەكانی كوردستان لەهەوڵی زەربە لێدان لە مەكتەب قورئانن.
بانگهێشت و لێپێچینەوە لە هاووڵاتییانی كوردی پەیڕەوی مەكتەب قورئان لەحاڵێكدایە كە ئەم رەوتە مەزهەبییە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر ناسیاسیی بوونی خۆی كردۆتەوە.