پێنج سەر ئەسپی کۆڵبەران لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە بە کوشت چوون

15:54 - 6 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە سەر سنوورەکانی کوردستان، پێنج سەر ئەسپی کۆڵبەران بە کوشت چوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: کاتژمێر چواری سەر لە بایانی ئەمڕۆ ٦ی گەلاوێژ هێزە ئینتزامییەکان تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەرانی لە سنووری شاری پیرانشار و حاجی عومەران کردووە کە بەو هۆیەوە پێنج سەر لە ئەسپی کاروانی کۆڵبەران کوژراون و باری ئەسپەکانیش کەوتە دەست هێزە ئینتزامییەکان.

لە ئەنجامی تەقە و ڕاوەدوونانی کۆڵبەران لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە پێنج سەر ئەسپی کۆڵبەران بە کوشت چوون و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.

ئەو ڕووداوە لە لایەن هێزەکانی سنووری پاسگای چیانەوە ڕووی داوە.

کۆڵبەرانی کورد پاش تەقەی هێزە ئینتزامییەکان، نەیانتووانیوە ڕوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بکەن و گەڕاونتەوە خاکی باشووری کوردستان.

پێشتریش، لە ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژ، ‌‌هێندێک لە کاسبکارانی کورد لە ناوچەی کۆتە ڕەشەی شاری بانە دەکەونە بۆسەی هەنگی سنووری ئەو شارە و دەست دەگرن بە سەر ٥٠ بار ئەسپی کۆڵبەران و نزیکەی ١٠ سەر ئەسپی کۆڵبەرانیش دەکوژن.