پێنجەمین دانیشتنی رەخنە و تاوتوێی بەرهەمە كوردییەكانی كرماشان
12:17 - 17 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆڕ و دانیشتنی رەخنەیی و تاوتوێی بەرهەمە كوردییەكانی كرماشان (یەك مانگ، یەك نووسەر) بۆ هەڵسەنگاندنی بەرهەمە كوردییەكانی محەممەدئاشنا عەباسمەنش تەرخان كراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی ١٧ی خەزەڵوەر بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە شاعێر، رەخنەگر و فەرهەنگ دۆستانی شاری كرماشان لە ساڵۆنی زانستگای عیلمی كاربوردیی ئەو شارە پێنجەمین دانیشتنی رەخنە و تاوتوێی بەرهەمە کوردییەکان کە بۆ محەممەدئاشنا عەباسمەنش شاعێری خەڵکی پاوە تەرخان کراوە، بەڕێوە دەچێت.
محەممەدئاشنا عەباسمەنش شاعیری خەڵكی پاوەیە كە بە زاراوەكانی هەورامی، سۆرانی و كەلهوڕی شێعر دەنووسێت و هەتا ئێستا ئەم بەرهەمانەی بە چاپ گەیاندووە: \"ئاشتی لەژێر تیشكی مانگ\"، \"لە تەنیایی من لە تۆدا\"، \"مزرە ماچ\" و \"پەی مەرگو ئاواتانوو وێم و چل جرای سووتاو\".
رەخنەو تاوتوێی بەرهەمە کوردییەکان لە کرماشان (یەک مانگ، یەک نووسەر) لەلایەن حەفتەنامەی \"نەقدی حال\" و بە هاوکاریی چەند رەخنەگر و چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبیی کورد لە کرماشان هەر یەک مانگ جارێک بۆ هەڵسەنگاندنی بەرهەمی کوردیی نووسەرێک تەرخان دەکرێت و بەڕێوە دەچێت.
وێنە: ماڵپەری بەلووت