پێشێل كردنی ئاگربەست لەلایەن ئەرتشی سووریەوە/كوژرانی ٩٤ كەس لە رۆژی جەژن
15:02 - 6 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمیتەی هاو ئاهەنگیی شۆڕشی سووریە ئاشكرای كردووە، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست لە رۆژانی جەژندا، لەلایەن ئەرتشی سووریەوە پێشێل كرا و رۆژی هەینی لە ناوچە جیاجیاكانی سووریە ٩٤ هاووڵاتیی كوشت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە و بە پشت بەستن بە زارنیارییەكانی كۆمیتەی هاوئاهەنگی، رۆژی هەینی رێكەوتی ٥ی خەزەڵوەر كە وەك یەكەم رۆژی ئاگربەستی نێوان ئەرتشی سووریە و لایەنی ئۆپۆزسیۆن راگەیەنرابوو، لەلایەن هێزەكانی ئەرتشی حكوومەتەوە ناوچەكانی \"ئەدلەب، حەما، حومس، دەرعا و دەورووبەری دیمەشق\" بە چەكی قورس و تۆپخانە بوردومان كراون.
بەپێی هەمان راپۆرت رۆژی هەینی تەنیا لە ناوچەكانی \"دەورووبەری دیمەشق، حومس و ئەدلەب\" ٧٠ هاووڵاتی بەهۆی بوردومانی ناوچە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی سووریەوە كوژراون.
سەرجەم لە ئەنجامی هێرش و بوردومانەكانی ئەرتشی سووریە لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە ٩٤ كەس بوونەتە قوربانی، كە لەنێو كوژراوەكاندا ٧ ژن و ٦ منداڵ بەچاو دەكەون.
ئەم توندوتیژییانە لە كاتێك دان كەلە ئەنجامی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان و بەتایبەت ئەخزەر ئیبراهیمی نێردراوی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەب بۆ كاروباری سووریە، هەم حكوومەتی سووریە و هەم دژبەران لەسەر ئەوە رێككەوتن كە لە ماوەی رۆژانی جەژندا ئاگربەست رابگەیەنن.
بەپێی دوایین زانیارییەكان ئەمڕۆش لە ناوچەی \"دەیرئەلزوور\" تەقینەوەیەكی دیكەش رووی داوە.