پێشگیری لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی یادی هونەرمەند ئارام تیگران لە زانینگەی خۆی
16:49 - 19 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: خوێندكارانی كوردی زانینگەی پەیام نووری شاری خۆی كە بەتەما بوون رێوڕسمی یادی هونەرمەندێكی گەورەی ئەرمەنی ئارام تیگران بەڕێوەبەرن، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە پێشیان پێگیراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، خوێندكارانی كوردی زانینگەی پەیام نووری شاری خۆی بە تەمای بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی بەرزراگرتنی یادی \"ئارام تیگران\" هونەرمەندی مەزنی ئەرمەنی بوون، هێزەكانی حكوومەت و حیراسەتی زانینگە پێشیان بەو رێوڕسمە گرتووە و هەڵیان وەشاندۆتەوە.
ئارام تیگران هونەرمەندێكی گەورە و مەزنی ئەرمەنیە كە ساڵانێكی زۆر خزمەتی بە فەرهەنگ و هونەری كوردی كردووە و سەدان ئاواز و مۆسیقای كوردیی تۆمار كردووە.
ئەم هونەرمەندە مەزنە جیا لە خزمەت بە فەرهەنگ و هونەری كورد، یەكێك لە داكۆكیارانی ماف و ئازادییە رەواكانی نەتەوەی كورد بووە و هەر بەم هۆیەشەوە لەناو كوردان خاوەن پێگە و ریچزێكی زۆرە.
هونەرمەند ئارام تیگران بە رەچەڵەك ئەرمەنیە و خەڵكی وڵاتی توركیەیە، بەڵام بنەماڵەكەی بەهۆی ترس لە كوشتاری ئەرمەنییەكان لەلایەن عوسمانییەكانەوە پەنایان بردۆتە بەر سووریە و لەو وڵاتە لەدایك بووە و ساڵی 2009 لە وڵاتی یۆنان بەهۆی سەكتەی مێشكەوە كۆچی دوایی كردووە.