پێشمەرگەی كوردستان و هێزە ئەمریكاییەكان ئەمنیەت و ئاسایشی كەركووك دەپارێزن
14:54 - 23 رەشەمه 2711
كوردپا: هێزە ئەمریكاییەكان و پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بە شێوەی هاوبەش ئەركی دابین كردنی هێمنی و ئاسایشی پارێزگای كەركووكیان گرتە ئەستۆ.
راگەیەنەرەكانی هەرێمی كوردستان لەزاری كونسوولگەریی ئەمریكا لە شاری كەركووكەوە بڵاویان كردەوە، لێژنەیەكی پێكهاتوو لە هێزە ئەمریكاییەكان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی توانای هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەدانی بنكە و بارەگاكانیان كردوون و پرسی دابین كردنی ئەمنیەتی پارێزگای كەركووكیان تاوتوێ كردووە.
\"شیركو فاتح شوانی\" فەرماندەی هێزەكانی كورد لە دیدار لەگەڵ \"تۆماس یایزكاردی\" وێڕای دەربڕینی ئامادەیان بە مەبەستی چاوەدێری و كونترۆڵی زیاتری ناوچەكە، وتی: لەبەرەبەری كۆبوونەوەی لێپرسراوانی یەكیەتیی عەرەب لە بەغدا، هێزەكانی سپای عێراق لە دیالە دەكشێنرێنەوە و هێزی پێشمەرگە جیگای ئەوان دەگرێتەوە.
لە چەند حەفتەی رابردوودا بەهۆی زیاد بوونی هێرشە تیرۆریستییەكان بۆ سەر هاووڵاتییانی كورد لە پارێزگای دیالە، بە رەزامەندیی حكوومەتی ناوەندیی عێراق هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە مەبەستی پاراستنی گیانی خەڵكی لە ناوچەكانی خانەقین و بەعقووبە جێگیر دەكرێن.
پارێزگای كەكووك لە باكووری عێراق هەڵكەوتووە و رووبەری خاكەكەی 9700 كیلیومیتری چوار گوشەیە و نەتەوەكانی كورد، عەرەب و توركەمەن تێیدا نیشتەجێن و850 هەزار كەس حەشیمەتی هەیە.