پیشانگای نیگاركێشیی فەردین سادق ئەیووبی لە سنە كرایەوە

13:47 - 16 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: پیشانگای وێنەی تابلوە هونەرییەكانی فەردین سادق ئەیووبی لە سنە كرایەوە و تێیدا چەندین تابلۆی نوێی نمایش كرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پیشانگای وێنەی فەردین سادق ئەیووبی هونەرمەندی ناسراوی كورد لەژێر ناوی \"خەونگەلێك بۆ ژیان\" لە \"كۆمەڵەی فەرهەنگیی سینەما بەهمەن\"ی سنە كرایەوە.
\"9301.jpg\"
فەردین سادق ئەیووبی لەو پیشانگایەدا چەندین تابلۆی تازەی هونەریی خۆی بە روانگە و گۆشەنیگایەكی نوێوە خستۆتە روو و لە رێكەوتی 10ی مانگی رەزبەرەوە دەستی پێكردووە و هەتا 19ی رەزبەر دەخایەنێت.

ـ فەردین سادق ئەیووبی لەدایك بووی شاری سنە و كارناسی وێنەكێشان و مامۆستای زانستگایە.
ـ لە چەندین پیشانگای نێودەوڵەتی، ناوخۆی ئێران و ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان بەشداری كردووە و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.
ـ یەكێك لە هونەرمەندە وێنەكێشە ئاكادیمی و نوێخوازەكانی كوردە.