پیشانگایەکی نیگارکێشی بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان لەسنە کرایەوە + وێنــــه

18:34 - 15 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: پیشانگایەکی نیگارکێشی لەژێر ناوی \"رویای رنگی\" پێکهاتوو لەبەرهەمی منداڵانی کوردی شاری سنە لە هۆڵی \"پەردیس\"‌ی سینەما بەهمەنی ئەو شارە کرایەوە.

ئەو پێشانگایە لەژێر دروشمی \"سەرکەوتنی منداڵان، بەردەوام بوونی ژیانە\" لەرێکەوتی ١٤‌ی رەزبەرەوە کراوەتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

نگین وەکیلی دەرچووی رشتەی گرافیک لەزانکۆی سوورەی تاران و راهێنەر و مامۆستایانی بواری فێرکاریی منداڵان، یەکێک لەو کەسانەیە کە لەوبوارەدا یارمەتی منداڵانی نێگارکێشی داوە.

\"15859.jpg\"
نگین وەکیلی دەرچووی رشتەی گرافیک لەزانکۆی سوورەی تاران و راهێنەر و مامۆستایانی بواری فێرکاریی منداڵان
لەو پێشانگایەدا کە بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان کراوەتەوە، یەک هەزار بەرهەمی منداڵانی کوردی شاری سنەی تێیدا خراوەتە روو.

هەواڵدەریی \"ئیلنا\" بڵاوی کردۆتەوە، ئەو پیشانگایە بە مەبەستی دەرخستنی توانای منداڵان لە تەمەنە جیاجیاکان لە بواری نیگارکێشییدا کراوەتەوە.

لەپەراوێزی ئەو پێشانگایەدا، کارگە و کۆبوونەوەی تایبەت لەبواری لێکدانەوەی ناوەڕۆکی وێنەکان بە بەشداری دایک و باوکی منداڵان و هەروەها کۆمەڵێک نیگارکێشی شاری سنە، بەڕێوە دەچێت.

سەرجەم بەرهەمەکان لەلایەن فێرخوازان کە خانمی وەکیلی سەرپەرستی کردوون کێشراونەتەوە و سادق ئەیووبی و ئەکرەم وەکیلی رۆڵی لێژنەی دیاری کردنی وێنە سەرکەوتووەکان دەبینن.

رۆژی جیهانی منداڵان لەهێندێک لە‌وڵاتانی جیاوازەووڵاتی ئێرانیش رۆژی ١٧ی رەزبەر (٨‌‌ی ئوکتوبر) وەک رۆژی جیهانیی منداڵان دیاری کراوە.
\"15858.jpg\"

\"15860.jpg\"

\"15861.jpg\"

\"15865.jpg\"

\"15866.jpg\"

\"15867.jpg\"

\"15862.jpg\"

\"15864.jpg\"