پیس و لێل بوونی ئاوی خواردنەوەیی پارێزگایی خوڕەم ئاوا

22:28 - 22 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئاوی خواردنەوەیی شاری خوڕەم ئاوا لە زۆربەی شوێنەکانی ئەو پارێزگایە پیس و لێل بووە و بووتە هۆی ئەوەیکە ژیان و تەندروستی هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە خستووەتە مەترسیەوە.

بەپێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە هۆی کۆن بوونی سیستمی گەیاندنی ئاو لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە شاری خوڕەم ئاوا و بارینی کەمێک باران لە چەند ڕۆژ پێش بووتە هۆی تێکەڵ بوونی قوڕ و لیتە، ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی کوالیتی ئاوی خواردنەوەی ئەو شاره.

بەڕێوەبەری گشتیی شێرکەتی ئابفای پارێزگای لورستان لە لێدوانێکدا لە باشگای هەواڵنێرانی جەوان ڕاگەیاند: ئاوی شاری خوڕەم ئاوا لە ڕوانگەی بێهداشتیەوە کێشەیەکی تایبەتی نیە، بەڵام بە هۆی لێل بوونەوە لە ئاستی نۆرماڵ و ستاندارد کەمێک زۆرترە.

بەپێی ئەو ڕاپۆڕتەی بە دەستی ئاژانسی کوردپا گەیشتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاو شاری خوڕەم ئاوا نەتەیا لێل، بەڵکوو پێسش بووە.

حەمید ڕەزا کەرەم وەند لە درێژەدا ئەوەی خستە ڕوو، کە هۆکاری لێل بوونی ئاوی خواردنەوەی شاری خوڕەم ئاوا بارینی بارن بووە، بەڵام نابێت لە بێهداشتی و خاوێن بوونی ئاوەکە گومان هەبێت و لە ڕوانگەی بێهداشتیەوە کێشەی نیە.

ئەوە لە کاتێک دایە، بۆگەنیو و لێل بوونی ئاوەکە بە ڕێژەیەک لە سەرە کە تەنانەت خەڵکی ئەو شارە لە خۆشۆردن و پاک خاوینی قاپ و قاچاخەکانیشاین خۆیان دەبوێرن.

بڵاوبوونەی ئەو قوڕئاوە تەواوی شاری گرتووەتەوە، بەڵام لە باکووری ئەو شارە کەمتر کێشەی قوڕاوای بەر چاو دەکەوێت.

کەرەم وەند هۆشداریی جیددی دا و ڕاگەیاند: هاووڵاتییانی خوڕەم اوا هەوڵ بدەن ئاوەکە بکوڵێنن و تەنیا ئەوەندەی پێویستیانە کەڵکی لێوەڕگرن هەتا کێشەکە چارەسەر بێت.

چالاکانی مەدەنی ئەو پارێزگایە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ پیس و لێل بوونی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە دووپات دەکردوەتەوە.