پیرۆزبایی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی ۲۷۲۲ی کوردی
12:44 - 29 رەشەمه 2721
ئاژانسی کوردپا، نەورۆز بە نوێکردنەوە و بووژانەوەی سروشت و ژیان و کۆمەڵ و کۆمەڵگەی مەدەنی دەزانێت و لەسەر ئەو بڕوایەدایە کە نەورۆز لە هەر ئاستێکدا یادکردنەوەیەکە لە سەرکەوتنی جەماوەریی خەڵک. ئەوە نەتەنیا لە مێژووی کورد، بەڵکوو لە ئێستایشدا وەکوو جێژنی سەرکەوتنی خەڵک بەسەر دەسەڵاتدارە ستەمکارەکان و حکوومەتە نادادگەرەکان دەزانێت.
ئاژانسی کوردپا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ و نەورۆز، لە کۆتاییهاتنی ساڵێکی پڕ لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان، هیواخوازە کۆتایی بە هەر چەشنە پێشێکارییەکی مافی مرۆیی لە کوردستان و ئێران بێت.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا