پیرۆت تابناک پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا

13:17 - 22 گەلاوێژ 2722

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پیرۆت تابناک" خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئەمنییەتیی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ، ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی پیرۆت تابناک زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.