پیرانشار/ بریندارێکی دەستی ‌هێزەکانی سپای پاسداران، پاش ٨ ساڵ گیانی لەدەست دا + وێنــە

19:56 - 23 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی پیرانشاری کە ٨ ساڵ پێش ئێستا کە لە میانەی خۆ پیشاندان بۆ مەحکووم کردنی کوشتنی کۆڵبەرێکی خەڵکی ئەو شارە بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرابوو، گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەر کەسێک بەناوی \"مەحموود شیری\" کوڕی رەحمان کە مانگی رەشەممەی ساڵی ٨٤ بە فیشەکی ژەهراویی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرابوو، گیانی لەدەست دا.

مەحموود شیری لە میانەی خۆ پیشاندانێک کە بۆ کوژرانی کۆڵبەرێکی پیرانشاری بەناوی \" فایەق رەجەبی\" بریندار کرابوو، رۆژی رابردوو پاش ٧ سال و ٩ مانگ برینداری و کەم ئەندامی گیانی لەدەست دا.

مەحموود شیری پاش ئەوەی لەو خۆ پیشاندانەی ساڵی ٨٤ی هەتاوی بریندار بوو، بە هۆی ژەهراوی بوونی ئەو گولـلەیەوە، زۆربەی ئەندامانی لەشی لە کار کەوتن و سەرەڕای چەندین جار نەشتەرگەری و چوونە لای پزیشک، برینەکانی چارەسەر نەکراوی مانەوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، \"لە ماوەی ئەو ٨ ساڵەدا چەندین جار سکاڵامان لای دەزگای قەزایی تۆمار کرد، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە سکاڵای ئێمە لەسەر هێزەکانی سپای پاسداران بوو، هیچ وەڵامێکمان پێ نەدرایەوە\".

ئەو ئەندامەی بنەماڵەی شیری گوتیشی؛ رۆژی رابردوو پاش ئەوەی لە پزیشکی دادوەریی پیرانشار پشکنینی جەستەیی بۆ کرا، لە نێو خەڵکی ئەو شارەدا و لە گۆڕستانی پیرانشار بە خاک سپێردرا.
\"16788.jpg\"

\"16786.jpg\"

\"16787.jpg\"

\"16789.jpg\"

\"16791.jpg\"

\"16790.jpg\"

\"16792.jpg\"

\"16793.jpg\"

\"16794.jpg\"