پیرانشار؛ کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

11:30 - 15 خەرمانان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەدخالید عەبدوڵڵازادە"، تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "حاجی عومرانـ"ـی ئەو شارەدا، گیانی لەدەست داوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

هەتا ئێستا تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

محەممەدخالید عەبدوڵڵازادە، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.