پیرانشار؛ سەلاح عوسمانی لە تۆمەته‌ وەپاڵدراوەکەی بێتاوان ناسرا

10:28 - 5 رێبەندان 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح عوسمانی" تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی گوندی "خەراپە" و دانیشتووی گوندی "ڕزگاری (کارخانە قەند)" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن ئینقلابی ئەو شارە لە تۆمەتە‌ وەپاڵدراوەکەی، بێتاوان ناسرا.

تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" ڕاگەیەندرابوو.

کۆبووەنەوەی دادگاییکردنی ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە دادگای ئینقلابی پیرانشار، بەڕێوە چووبوو.

ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە، ئازاد کرابوو.

سەلاح عوسمانی، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، لە یەکێک لە گرتنگەی ئەمنییەتییەکانی نەغەدە، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.