پیاوێک لە شاری مێهران کچەکەی خۆی دەکوژێت

21:34 - 2 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: دەمەقاڵە لە نێوان باوک و کچێک لە شاری مێهران کوشتنی کچەکەی لێدەکەوێتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو، لە شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، کێشە و دەمەوقاڵه لە نێوان پیاوێک و کچەکەی ڕوو دەدات و لە ئاکامدا، باوکەکە بە تەور دەدات لە کچەکەی خۆی و دەیکوژێت.

ئەو کچە تەمەنی ٢٣ ساڵە و لە لای سەریەوە چەند زەربەیەکی تەوەری بەرکەوتووە.

هەتا کوو ئێستا ناسنامەی ئەو کچە و هۆکاری کوشتنەکەی لە لایەن بەرپرسانی پەیوەنیداری حکوومەتی ڕوون نەبووتەوە.

شاری مێهران دووهەمین شاری پارێزگای ئیلامە لە ڕووی ڕێژەی حەشیمەتەوە و هەروەها یەکەمین شاری ئەو پارێزگایە لە ڕووی پانیاییەوە بە ئەژمار دێت کە زۆرترین سنووری هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەیە.

پێشتریش، لە شاری خۆی دوو کچ لەلایەن بنەماڵەکانیان لەژێر پاراستنی نامووسەوە کوژران.

بەرپرسانی قەزایی، کێشەی کوژراوەکان بە کێشەی بنەماڵەیی دەزانن.

لینکی پێوەندیدار:
خۆی/ لەژێر پاراستنی نامووس دوو کچ کوژرا