پیاوێکی ٦٥ ساڵەی شنۆیی بەهۆی هەژاری کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا + وێنــه

19:16 - 13 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بەهۆی هەژار و دەستکورتییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی سەرماوەز هاووڵاتییەکی کوردی دانێشتووی گەڕەکی ٤٠ میتریی سەیداوێی شاری شنۆ بەناوی \"قادر تەها\" لە شوێنێک بەناوی پردی بازاڕێ هەوڵی خۆکوژی داوە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.

\"17213.jpg\"
قادر تەها لە شوێنێک بەناوی پردی بازاڕێ هەوڵی خۆکوژی داوە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند؛ قادر تەها بێ کەسوکار بووە و تەنیا بەهۆی هەژاری و بێ کەسوکاریەیوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هەتا یاسایەکی شیاو بۆ پشتیوانی لە بەساڵاچووان لەوڵاتی ئێران بوونی نییە، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە هەنووکە لە وڵاتی ئێران ٦ ملیۆن هاووڵاتیی بەساڵاچووی سەروو ٦٥ ساڵ بوونی هەیە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای مانگی سەرماوەزی ئەمساڵەوە هەتا ئیستا (١٣ رۆژی رابردوودا) ٦ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشیەنەکانی ئێران کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٣ کەسیان ژن و ٣ کەسیشیان پیاو بوون.

پردی بازاڕێ شوێنی خۆکوشتنی \"قادر تەها\"

\"17215.jpg\"