پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ لە شاری مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

14:54 - 19 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆکاری نادیار خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ١٦ ڕەزبەر، پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ بە ناوی \"الف.ڕ\" بە شێوەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەو پیاوە بەتەمەنە ڕانەگەیەندراوە.

زۆر جار کێشەی ئابووریی، هەژاری و نەداری و هەروەها کێشە بنەماڵەیی لە ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خۆکوژی هاووڵاتییانی کوردی لێ دەکەوێتەوە.

پێشتریش، جێگری کۆمەڵایەتی بێهزیستی ڕایگەیاندبوو: هەوڵی خۆکوژی سەرنەکەوتوو لە نێو ژنان لە پیاوان زیاترە، بەڵام شێوازی خۆکوشتنی پیاوان لە ژنان توندوتیژترە و لە هەر ناوچەیەک لە شێوە جۆراوجۆرەکان بۆ خۆکوشتن کەڵک وەردەگرن، بۆ نموونە لە باکووری ڕۆژهەڵات لە قورسی برنج و لە کرماشان بە ژاری نۆک هەوڵی خۆکوژی دەدەن.